تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٩٤٩٤ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٤٢١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٢١٥ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٠ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٤٩٤ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٤٢١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ١٢١٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٠ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە ، ٣ كه‌س له هه‌ولێر، ٢ كه‌سیان له سلێمانی، ٢ كه‌س له دهۆك ، ٢ له گه‌رمیان، كه‌سێكیش له راپه‌ڕین گیانیان لە دەستداوە.
به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، ٧٦٣٣ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٢٦٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٠٨٥ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٤ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە