تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٤٦٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون و ٣٥٨ تووشبوو تۆمارکراون و ٢١ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٤٦٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٦٨٠ لە هەولێر، ١٢٧٧ لە سلێمانی، ٢١٧١ لە دهۆک و ٢٥٢ پشکنینیش لە راپەڕین بوون، ٣٥٨ تووشبووی نوێش تۆمارکراون، ٣٣ لە هەولێر، ٥٤ لە سلێمانی، ٢١٦ لە دهۆک، ١٩ لە هەڵەبجە و ٣٦ لە گەرمیان بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ١٠٠٩ چاکبوونەتەوە، کە ٥٠٠ کەس لە هەولێر، ٢٢٣ لە سلێمانی، ٢٠٣ لە دهۆک، ٢٨ لە هەڵەبجە، ١١ لە گەرمیان و ٤٤ لە راپەڕین بوون، ٢١ کەسیش گیانیان لە دەستداوە، کە ٨ لە هەولێر، ٦ لە سلێمانی، یەک کەس لە دهۆک، ٢ کەس لە گەرمیان و چوار کەس لە راپەڕین بوون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە