تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی تایبەت كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ٥٤٢٥ پشكنین له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و ٣٦٤ كه‌س تووشی كۆرۆنابوون و ١٦ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دوومی ٢٠٢١، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی توشبوانی تایبەت كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند کە تیایدا هاتووە، ٥٤٢٥ پشکنین ئەنجامدراوە لەو ڕیژەیەش ٣٥٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٢ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه لە ڤایرۆسە کە پێشتر هەڵگری بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ١٦ كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له هه‌ولێر بۆ ئەمڕۆ ٢ کەس گیانی لە دەستنەداوەو و٤ له‌دهۆك و ٦ كه‌س له سلێمانی و ١ كه‌س له گه‌رمیان و ١ کەسی لە دەڤەری ڕاپەڕین و ١کەسیس لە هەڵەبجە بووە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە