تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...  تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٤٩٦٦ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش ٢١٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٢ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٣١٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٢ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە. 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە