تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٤٣٤٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، ٤٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٢٢٠ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٣٤٨ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٤٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٢٢٠ تووشبوو چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە كه هه‌ردووكیان له هه‌ولێر بوون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە