تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٠٢ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بون و هاوكات سێ تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندرووستی لە راگەێندراوێكدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی راگەێندراوەكە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو ٥٠٩ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا كەمتربوە لەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك ١٠٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٢٠١ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: ١ لە هەولێر، ٢ لە دهۆك.

دەقی راگەێندراوەكە:


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە