تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە ٣٢١ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون بەڵام ژمارەی گیان لەدەستدان كەمی كردوەو تەنها یەك تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی لە راگەێندراوێكدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەكە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو ٣٢٧ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربوە لەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك ٣٢١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٢٣٤ تووشبووش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها یەك تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە كە ئەویش لە هەولێر بوە.
دەقی ڕاگەێندراوەكە:
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە