تەندرووستی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاماری نوێ سەبارەت بە تووشبوون و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاماری نوێ سەبارەت بە تووشبوون و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٧٥٠٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش ٩٦٩ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە ٩٦٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە بەرزترین ژمارەی تووشبووان لەپارێزگای سلێمانی بوە.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٨٧٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە کەبەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون؛ سلێمانی ٢ کەس، هەولێر ٧ کەس، دهۆک ٥ کەس، گەرمیان ٤ کەس و لەهەڵەبجەش ١ کەس گیانی لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە