تەندرووستی هەرێمی کوردستان تووشبوونی ١١٠٠ کەسی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان تووشبوونی ١١٠٠ کەسی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ١٧٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، ٢٩ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له دوێنێوه حه‌وت هه‌زار و ٤٥٩ پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و هه‌زار و ١٧٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌سنیشانكراون، كه ٤٨٩ تووشبوویان له هه‌ولێر، ٢٠٠ له سلێمانی، ٤١٠ له دهۆك، ٢١ له هه‌ڵه‌بجه، ٤٠ له گه‌رمیان، ١٠ تووشبووشیان له راپه‌ڕین بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٧١ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه كه ١٠٦ كه‌سیان له هه‌ولێر، ١٤ له سلێمانی، ٣٠٣ له دهۆك، ١٥ له هه‌ڵه‌بجه، ٣٣ كه‌سیشیان له گه‌رمیان بوون".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٩ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سێ كه‌سیان له هه‌ولێر، هه‌شت له سلێمانی، دوو له هه‌ڵه‌بجه، سێ له راپه‌ڕین، ١٣ كه‌سیشیان له دهۆك بوون.
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، تاكوو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ٨٧ هه‌زار و ٧٧٠ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٥٤ هه‌زار و ٤٧ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، دوو هه‌زار و ٧٦٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە