تەندرووستی هەرێمی کوردستان دەربارەی سەرهەڵدانی ڤیرووسێکی نوێ مەترسیدار ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان دەربارەی سەرهەڵدانی ڤیرووسێکی نوێ مەترسیدار ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندرووستی هه‌رێمی كوردستان، داوا له به‌رێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ هەر ئەگەرێکی سەرڵدانی ڤیرووسێکی نوێ کە ئێستا لە ووڵاتی بەریتانیا راگەێندراوە.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندرووستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه، لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤیرووسێکی نوێ.
وه‌زیری ته‌ندرووستى هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌ێنێت بۆ ئاماده‌كاری و ڕێككاری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ر هه‌ڵدانی ڤیرووسی نوێ كه ئێستا له‌ووڵاتی به‌ریتانیا سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا پێویسته به‌ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و گه‌شتیار و كه‌سانه بكه‌ن، كه‌وا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌كان یان ده‌روازه سنوورییه‌كان.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە