تەنها بە سڕینەوەی ئینستاگرام دەتوانرێت ئەکاونتی Treads بسڕیتەوە!

پەیامی کورد   ...  تەنها بە سڕینەوەی ئینستاگرام دەتوانرێت ئەکاونتی Treads بسڕیتەوە!

Treads کە ڕکابەرێکی تویتەرە و لەلایەن کۆمپانیای مێتا بەرهەم هێندراوە، بەرەبەیانی پێنجشەممە بەردەست کرا و کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دواتر گەیشتە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بەکارهێنەر. وەک لە ماڵپەڕی فەرمی Treadsئاماژەی پێکراوە، سڕینەوەی ئەکاونتی Treads تەنها بە سڕینەوەی ئەکاونتی ئینستاگرام دەتوانرێت.

لە میانەی پەردەلادان لەسەر ترێدز، مێتا ڕایگەیاند کە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە "ئەپڵیکەیشنی گفتوگۆی دەقی ئینستاگرامە". Threads زۆر وابەستەی ئینستاگرامە، تا ئەو ڕادەیەی کە بەبێ ئەکاونتی ئینستاگرام ناتوانیت دەستت بگات بە Threads. هەر کە چوویتە ناو Treads، دەتوانرێت فۆڵۆوی هەموو ئەو کەسانە بکەیت کە لە ئینستاگرام فۆڵۆوت کردووە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە