تەنیایی مەترسییەکی گەورە کە دەبێ زۆر هوشیار بن
پەیامی کورد ... تەنیایی مەترسییەکی گەورە کە دەبێ زۆر هوشیار بن
ئەنجامی توێژینەوەی نوێی زانایان: ٨ کاتژمێر تەنیایی بەقەد ٨ کاتژمێر برسیەتی زیان و مەترسی هەیە
مرۆڤ بەو ڕادەیەی کە پێویستی بە هەوا و خواردن هەیە پێویستی بە گفتوگۆ و هاوڕێیەتی هەیە. هەروەها لێکۆڵینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە دابڕانی هەمیشەیی مرۆڤەکان بە شێوەی جۆراوجۆر ڕووبەڕووی زیانی جەستەیی دەبنەوە.
ئێستا، ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە بە هاوبەشی لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ڤییەننا لە نەمسا و زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەریدەخات کە هەشت کاتژمێر تەنیایی لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ووزە و زیادبوونی ماندویەتی لە هەندێک کەسدا بە هەمان شێوە وەک هەشت کاتژمێر بەبێ خواردن مانەوەیە .
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە