تەنیا ٦ وولاتی زلهێز لە جیهان توانای درووستکردنی چەکی لەیزەری یان هەیە کە ئێران یش یەکێک لەوانەیە
پەیامی کورد ... تەنیا ٦ وولاتی زلهێز لە جیهان توانای درووستکردنی چەکی لەیزەری یان هەیە کە ئێران یش یەکێک لەوانەیە
چەکێکی لەیزەری بەرهەم هێناوە کە توانای ڕووبەرووبوونەوەی هەڕەشەو مەترسییە ئاسمانییەکانی دوژمنی هەیە، لەناویاندا مەترسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ئەو بانگەشەیەی ئێرانیش لە کاتێکدایە کە ئەو جۆرە تەکنۆلۆژیا لەیزەرییە تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم لە ووڵاتانی جیهان توانای بەرهەمهێنانیان هەیە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئێران (ئیرنا) ئەو چەکە لەیزەریەی بەرهەم هێنراوە دەتوانێت ئامانجە ئاسمانییەکان لەڕێگای تیشکێکی لەیزەری بەهێزەوە تێک بشکێنێت، بۆئەو مەبەستەش چەکە لەیزەریەکە بۆ پاراستنی ناوچە هەستیارەکانی ئەو ووڵاتە بەکاردەهێنێت.
نزیکەی دوو دەیە لەمەوبەر، کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی ئێرانی لەبواری پیشەسازییە ئەلێکترۆنییەکان ڕایگەیاند، زانیاری پێویستی بەبەرهەمهێنانی چەکی لەیزەری بەدەستهێناوە، تەنانەت بانگەشەی ئەوەشی دەکرد، چەکە لەیزەرییەکەیان دەتوانێت ئەو فڕۆکە درۆنانە بخاتە خوارەوە کە توانای خۆدزینەوە لەڕاداریان هەیە.
ئاژانسە ئێرانییەکە باسی لەوەکردووە، خێرایی لەڕادهبەدەر یەکێکە لەخەسڵەتەکانی بەکارهێنانی ئەو سیستەمە؛ بەشێوەیەک سیستەمە لەیزەرییەکەی ئێران دەتوانێت بەشێوەیەکی بەردەوام ئاراستە بکرێت.
شارهزایانى سهربازییش دەڵێن:"لەبەر ئاڵۆزی و پێویستی بەئاستی بەرزی تەکنۆلۆژیا، تائێستا تەنها ژمارەیەکی کەم لە ووڵاتانی جیهان خاوەنی چەکی لێزەرین، لەناویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەرەنساو ئیسرائیل
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە