تەنێکی سەیر کە دوو هێندەی قەبارەی چیای ئێڤرێست دەبێت، بەرەو زەوی دێت !
پەیامی کورد ... تەنێکی سەیر کە دوو هێندەی قەبارەی چیای ئێڤرێست دەبێت، بەرەو زەوی دێت !
دوورەپەرێزێکی زەبەلاح بەرەو زەوی دەڕوات؛ بەڵام پێش ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە کە ئاخیر زەمان نزیکە و مەترسی لەناوچوونی مرۆڤ جیددییە؛ دەبێ بوترێ ئەمە وا نییە!
"کلکی شەیتان" بەهۆی گەورەییەکەیەوە بەم ناوە ناودەبرێت و لە چیای ئێڤرێست گەورەترە.
ئەم دوورەپەرێزە جۆرێکە لە دوورەپەرێزی بەستوو. ئەم دوورەپەرێزە لە سەهۆڵ درووستکراوە و سەهۆڵەکەش جێگەی خۆی بە لاڤا، ئاو، ئامۆنیا، یان تەنانەت میتانیش داوە و بە پێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک پۆست لەم دواییانەدا بڵاوی کردووەتەوە؛ تەقینەوەی ئەم دواییەی ئەم دوورەپەرێزە بووەتە هۆی دەردانی بڕێکی زۆر غاز و سەهۆڵ لە بۆشایی ئاسمان.
لە کاتێکدا بیرۆکەی جووڵەی تەنێکی ئاسمانی گەورە بەرەو هەسارەکەمان ڕەنگە مەترسیدار بێت، بەڵام دەبێت بڵێین هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی؛ دوورەپەرێزەکە ڕێگەی خۆی بەناو کۆمەڵەی خۆرەکەماندا دەکات لە نێوان زەوی و زوحەلدا و لە مانگی حوزەیران دەگاتە نزیکترین نزیکبوونەوەی.
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە