تەنێکی فڕیو کە نەناسراوە لە چین بینرا

پەیامی کورد   ...  تەنێکی فڕیو کە نەناسراوە لە چین بینرا

دوای مشتومڕەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاواییەکان لەسەر فڕینی شتە نەناسراوەکان بەسەر ئاسمانی ئەمریکا و کەنەدا، ئێستا میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە کە تەنێکی فڕیو کە نەناسراوە بەسەر ئاسمانی شاری ڕیژاو بینراوە.

ڕۆژنامەی "گڵۆبڵ تایمز" نووسیویەتی، فەرماندەکانی هێزی دەریایی چین لە پارێزگای شاندۆنگ بڵاویان کردووەتەوە کە تەنێکی فڕیویان بە سەر ئاوەکانی نزیک شاری ڕیژاو لە کەنار دەریاکان بینیوە و ئامادەن بیخەنە خوارەوە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە