تەپاڵەی کەر لەناو جانتای سەرنشینێکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سوید دەبێتە هۆی سەرسووڕمانی پۆلیسی ئەو وولاتە
پەیامی کورد ... تەپاڵەی کەر لەناو جانتای سەرنشینێکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سوید دەبێتە هۆی سەرسووڕمانی پۆلیسی ئەو وولاتە
ماوەیەکی پێش ئێستا پیاوێک کە بە فڕۆکەیەک لە تارانەوە گەیشتە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، پاکەتەکانی پیسایی کەرەکانی لەگەڵ خۆیدا بوو. کاتێک پۆلیس جانتای پیاوەکەی پشکنی و لێی پرسی چی لەناو کیسە نایلۆنەکاندا هەیە، ئەویش ووڵامی دایەوە "پیسایی کەرەکان".
پۆلیس سەری سوڕما و باوەڕیان نەکرد. دوای ئەوە تاقیکردنەوەی کیسە نایلۆنەکان کرا و دەرکەوت کە کیسەکان پڕن لە ئابەرناسا. سەرنشینەکە بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە، بە فەرمانی هاوڕێیەکی لە ئێرانەوە پیسایی کەرەکانی هێناوە. تۆماس، ئەفسەری پۆلیسی سنووری سوید کە بۆ کەناڵی چواری سوید قسەی کردووە، بە پێکەنینەوە ڕایگەیاندووە، کە تووشی ڕووداوێکی لەو شێوەیە بووە، سەرم سوڕماوە.
پۆلیسی سوید ڕێگەی بەو سەرنشینە داوە کە ناو و ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە پیسایی کەرەکانی لەگەڵ خۆی ببات.
لە پزیشکی تەقلیدیدا واباشە لە ڕێگەی لووتەوە دوکەڵی تەپاڵەی کەر، یان پیسایی کەرەکانی مێینە هەڵبمژرێت، بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جیوبەکان.
ئەم بابەتە 11079 جار خوێندراوەتەوە