" تەیب ی خۆشەویستم " تورکیا هەواڵ لە نامەیەکی ئێمانۆئێل ماکرۆن بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەدات

پەیامی کورد    ...    " تەیب ی خۆشەویستم "  تورکیا هەواڵ لە نامەیەکی ئێمانۆئێل ماکرۆن بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەدات .

مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند : ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەم دواییانە پەیامێکی " زۆر پۆزەتیڤ " ی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، هاوتا تورکەکەی خۆی ناردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک چاووش ئۆغڵۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە : دوو ڕۆژ پێش ئێستا نامەیەک لە ئێمانۆئێل ماکرۆن ەوە بە دەست گەیشتووە ، ئەو لەم نامەیەدا لە سەر گرینگی تورکیا بۆ ئەورووپا جەختی کردووەتەوە و ئارەزووی خۆی بۆ ئاسایی کردنەوەی و بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەردۆغان ڕاگەیاندووە .

چاووش ئۆغڵۆ هەروەها ڕایگەیاندووە : ئەم نامەیە بە دەست خەتی خودی ماکرۆن بە زمانی تورکی دەستی پێکردووە بەم شیوەیە : " تەیب ی خۆشەویستم " .

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند : ئەردۆغان یش بە هەمان شێوەیە ئاواتی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ماکرۆن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاندووە و ئەم ووتووێژە سەرەتا لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە دەبێت .

چاووش ئۆغڵۆ جەختی کردەوە نەخشە ڕێگای هەماهەنگ کراوی نێوان ئەو و هاوتا فەڕەنسەوییەکەی " لۆدریان " بریتییە لە چوار بوار : ڕاوێژ لە ئاستی دوو لایەنەدا ، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم ، بابەتگەلی ناوچەیی لەوانەش سووریا و لیبیا و هاوکارییەکانی لە براوی ڕاهێنان دا .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە