جاروزاڵم پۆست: ئێران بەنیازی شەڕ لە دژی ئیسرائیل ە

پەیامی کورد     ...    جاروزاڵم پۆست: ئێران بەنیازی شەڕ لە دژی ئیسرائیل ە 


 کۆماری ئیسلامی لەبەر تاقیکردنەوەی مووشەک و ئەو درۆنانە کە ڕادەستی حەماسی کردوون، بە شوێن بیانوویەک بۆ دەستپێکی شەڕ لە دژی ئیسرائیلە. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسرائیلی جاروزاڵم پۆست، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئەیەوێت شەڕی پرۆکسی بکات و لە مانگی ڕەمەزاندا لە ڕێگەی حەماسەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل. 

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حەماس و گرووپە تووندڕەوەکانی دیکە، بە دەستپێکی مانگی ڕەمەزان، لە ئورشەلیم دا، لە نێوان ئیسراییلیەکان و فەلەستینیەکان ئاژاوە دەگێڕێت و میدیاگەلی نزیک لە حەماس لە دژی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ڕێبەرانی دیکە دەق و بابەت بڵاو دەکەنەوە.  

به پێی ڕاپۆرتی جاروزاڵم پۆست، بازنەیەکیان بۆ تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل و سووکایەتیکردن بە ئورشەلیم (بەیتۆلموقەدەس) و هێرشی مووشەکی حەماس، زۆر نزیکە.

حەماس بە بیانووی داکۆکیکردن لە فەلەستینییەکان، بە زووترین کات مووشەکبارانی ئیسرائیل دەست پێدەکات. 

به پێی ئەم ڕۆژنامەیە، مەبەستی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە بۆ تاقیکردنەوەی مووشەک و درۆنە نوێیەکان شەڕێک لە دژی ئیسرائیل دەست پێبکات. 
 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە