جارۆزالم پۆست: ئێران بە نیازە لە ڕێگای عێراق ەوە بە ٢٠٠ مووشەک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل
پەیامی کورد ... جارۆزالم پۆست: ئێران بە نیازە لە ڕێگای عێراق ەوە بە ٢٠٠ مووشەک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل
جارۆزالم پۆست: کۆمارى ئیسلامى بە نیازی هەناردە کردنی ٢٠٠ مووشەک ە بۆ ناو خاکی عێراق تا لەوێوە هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل
بە پێی هەواڵ و زانیاری نهێنی و ئاشکرای ئێستا لە ڕۆژنامەى جارۆزالم پۆست بڵاوى کردەوە : ئێران بە سەدان موشەکى دوورهاوێژى ئامادەکردووە و ئەو مووشەکانە هێندە دوور بڕن کە ڕاستەوخۆ دەگەنە ئیسرائیل.
ئەم هەوڵانەی کۆمارى ئیسلامى لە بەر ئەوەیە کە لە ناو خاکى سووریا و عێراق گورزى گەورەى لێ وەشێنراوە. هەر بۆیە دەیهەوێت تۆڵەکردنەو وەک هۆکارێک بەکار بێنێت بۆ ناردنى مووشەک بۆ ناو خاکی عێراق تا لەوێوە بهاوێشترێتە سەر ئیسرائیل .
حیزبۆڵڵاى لوبنانى کە سەر بە کۆمارى ئیسلامی یە لە ، ئێستا تواناى ڕووبەڕووبوونەوەى ئیسرائیلى نییە.
بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵلا ڕوودەدات هەڵبەت بە پشتیوانى و هاوکاری کۆمارى ئیسلامى.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە