جاریکی دیکە دانیشتنەکەی نێوان سەدر و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی شکستی هێنا

پەیامی کورد    ...  جاریکی دیکە دانیشتنەکەی نێوان سەدر و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی شکستی هێنا

دانووستانەکانى ئەمشەوی نێوان سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی و رەوتى سەرد شکستى هێناو نەگەیشتنە ئەنجام بۆ دانیشتنى سبەینێی پەرلەمانى عێراق.

شەوی ڕابردوو بەغدا گفتوگۆیەکى چڕی لەنێوان سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی و سەدر لەلایەک و سەرکردەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگی و هەروەها سەرکردەو لایەنە سیاسی و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو.

بەپێی زانیارییەکان لەسەرچاوەیەکى ئاگادار لە بەغداوە دانووستانەکانى شەوی ڕابردوو شکستیان هێناوە لەگەیشتن بە رێککەوتن بۆ بەڕێوەچوونى دانیشتنى پەرلەمانى عێراق کە بریارە ئەمڕۆ چوار شەممە بەرێوە بچێت.

بەپێی ئەو سەرچاوە ئاگادارە سەدر نەیتوانیوە بەشێک لە سەرکردەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگی و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بەشێک لەپەرلەمانتارە سەربەخۆوەکان رازی بکات کە بیانخاتە بەرەی خۆیەوەو بەشدارى کۆبوونەوەى ئەمڕۆی پەرلەمان بکەن.

بە ووتەى ئەو سەرچاوەیە سەدر لە دانووستانەکانى ماوەى رابردوو شەوی رابردووش ویستوویەتى چوارچێوەى هەماهەنگی و نزیکەکانی پەرت پەرت بکات و بەشێکیان راکێشێت بۆلای بەرەکەی خۆی، بەڵام بەهۆی سووربوونى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی و ئەو لایەن و پەرلەمانتارانە شکست بە دانووستانەکانى ئەمشەو هاتووە.

هاوکات کۆبوونەوەى جیاجیا و هاوبەش ئەمشەو تا ئێستا بەردەوامەو بڕیارە تا درەنگانێکى شەویش دانووستانەکان بەردەوام بن مەبەستى رێککەوتن یان شکست پێهێنان بە کۆبوونەوەکەى پەرلەمان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ سێشەممە ، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایانگەیاند، دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان بە هەمان سیناریۆی دانیشنەکەی شەممەی رابردوو دووبارە بێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە کە ژمارەی ئەو ئەندامانەی کە بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەن زیاد دەکەن ئەگەر لایەنەکانی تری پەرلەمان لەسەر گفتوگۆنەکردن و رێکنەکەوتن ولەسەر نەدۆزینەوەی چارەسەری دروست سووربن.

هاوکات هاوپەیمانی "رزگارکردنی نیشتیمان" رایگەیاندوە، هیچ گەڕانەوەیەک بۆ رێککەوتن نیە ولە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا کێشەکان یەکلایی دەکەنەوە


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە