جارێکی تر گڕکانی ئایسلەندا دەتەقێتەوە ؛ کاتێک لاڤاکە تا ٨٠ مەتر دەڕواتە هەواوە

پەیامی کورد   ...  جارێکی تر گڕکانی ئایسلەندا دەتەقێتەوە ؛ کاتێک لاڤاکە تا ٨٠ مەتر دەڕواتە هەواوە

پێنجشەممە گڕکانێک لە باشووری ڕۆژئاوای ئایسلەندا بۆ سێیەم جار لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە تەقییەوە و تا ٨٠ مەتر لاڤای ڕشتە هەوا و ژیانی نیمچە دوورگەی ڕیکیاڤیکی تێکدا.

ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە نافورەکانی بەردی تواوەی پرتەقاڵی لە درزەکانی زەویدا هەڵدەقوڵن لەگەڵ پاکبوونەوەی کەش وهەوا.

تەقینەوەی گڕکانەکان لە نیمچە دوورگەی ڕیکجانێس ئەو شتانەن کە پێیان دەوترێت تەقینەوەی درز، کە بەزۆری نابێتە هۆی تەقینەوەی گەورە یان پەرشوبڵاوی بەرچاوی خۆڵەمێش بۆ ناو ستراتۆسفێر [دووەم گەورەترین چین لە بەرگەهەوا].

بەڵام زانایان ترسیان هەیە ئەم چالاکییە بۆ ساڵانێک بەردەوام بێت. دەسەڵاتدارانی ئایسلەندا لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە درووستکردنی ڕێگاکان بۆ لادانی ڕژانی لاڤای سووتاو لە ماڵەکان و ژێرخانی گرینگ.

لە ئاکامی ئەم ڕووداوە سرووشتییەدا، چالاکییە بۆمەلەرزەییەکانی چڕ لە دەورووبەری کاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی بە کاتی ناوخۆ دەستیپێکرد و دواجار دوای ٣٠ خولەک تەقینەوە دەستیپێکرد.

بەپێی ئاماری ئاژانسی کەشناسی ئایسلەندا، دووکەڵێک سێ کیلۆمەتر بەرەو هەوا بەرزبووەتەوە. تەقینەوەی پێشووی ئەم ناوچەیە لە ١٤ی جانیوەری دا دەستی پێکردووە و نزیکەی دوو ڕۆژی خایاندووە. لەو کاتەدا ڕۆیشتنی لاڤا گەیشتە گەڕەکی گرینداڤیک کە نزیکەی ٤ هەزار دانیشتووی ئەو شارە چۆڵکرابوون. ئەم لاڤایانە ئاگریان لە هەندێک خانوو بەردا.

ئایسلەندا کە قەبارەکەی نزیکەی ویلایەتی کێنتاکی ئەمریکایە، زیاتر لە ٣٠ گڕکانی چالاکانەی هەیە، ئەمەش وایکردووە ئەم دوورگەیەی باکووری ئەورووپا ببێتە شوێنێکی سەرەکی بۆ ئەو گەشتیارانەی ئارەزووی ئەم دیاردە سرووشتییە دەکەن.


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە