جارێکی دیکە ئەردۆغان لەم ڕێگایەوە بە نیازی هەڵخەڵەتاندنی کورد ە
رۆژنامەى "زەمان" ى تورکى ڕایگەیاند : ئەردۆغان دەزگاى میتى بۆ گەڕی دووەمى پڕۆسەى ئاشتى ئەکتیڤ کردووەتەوە. مەبەستى ئەردۆغان لە پڕۆسەى ئاشتى، چارەسەرکردنى پرسى کوردە. گەڕى یەکەم ساڵى ٢٠٠٩ دەستی پێ کرد. گفتوگۆکانى گەڕى دووەم، لەلایەن هاکان فیدان سەرۆکى میت و لە ژێر چاودێرى ئەردۆغان ئەنجام دەدرێن. بڕیار وایە یەکەم گفتوگۆ لە برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا بێت.ئەم کارەى ئەردۆغان تەک ڕەهەندییە و تا ئێستا پەکەکە پێى ڕازى نەبووە.
چوونکە پەکەکە پێى وایە ئەردۆغان دەیهەوێت فێڵ لە گەلى کورد بکات و بەم بەهانەوە دەنگ کۆ بکاتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوای زیادبوونی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لەبەردەم حکوومەتی پارتی دادو گەشەپێدان و کەمبوونەوەی پشتیوانییە جەماوەرییەکان لەو پارتە، لەئێستادا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەیەوێت بەناوی زیندوکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد جارێکی تر باری لاری خۆی لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تورکیا کە وابڕیارە لەساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت لەڕێگهی دەنگی دەنگدەرانی کورد ڕاستبکاتەوە.
ڕۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاویکردۆتەوە، ئەردۆغان دەزگای هەواڵگری ووڵاتەکەی ڕاسپاردوە دەست بەدانووستانی ئاشتی لەگەڵ کورد بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە کە لەسەرچاوەی ئەمنییەوە ڕایدەگەێنێت ، سەرۆکی تورکیا دەزگای هەواڵگری ووڵاتەکەی ڕاسپاردوە قۆناغی دووەمی دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ کورد دەست پێبکاتەوە، ئەویش دوای ئەوەی گەڕی یەکەمی ئەو دانووستانانانە لەساڵی ٢٠٠٩ بەناوی کرانەوەی دیموکراتی یان کرانەوەی کوردی دەستیان پێکرد.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، دانوستانەکانی ئەمجارە لەلایەن هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)و لەسەر ڕێنمایی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدەدرێن، لەو نێوەندەشدا باس لەوەدەکرێت، هەردوولا لەبرۆکسل ی پایتەختی بەلژیکا چەندین دیدارو کۆبونەوەیان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەند کەسێکی ناو پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوانە کراون، بەڵام هەدەپە ڕەتیکردۆتەوە بەشداری بکات، لەبەرئەوەی پێیانوابوە، ئەو هەنگاوە بەهۆی ئەوەوەیە کە ئەردۆغان بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی پێویستی بەدەنگی کورد هەیە.
هەربەپێی ئەو سەرچاوانە، هەواڵگری تورکیاو ئاکپارتى لەو ڕێگایەوە دەیانەوێت کۆتایی بەو هەڵکشانە سیاسییەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بهێنن کە ماوەی چوارساڵە بەهۆی ووتاری پێواژووی نوێی چارەسەری لەزینداندایە، هەروەک عەبدۆڵڵا ئۆجالان کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەئیمراڵی زیندانیکراوە، پێگەیەکی نوێی پێبدرێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە