جارێکی دیکە شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێران و تاڵیبان هاتە ئاراوە
پەیامی کورد ... جارێکی دیکە شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێران و تاڵیبان هاتە ئاراوە
ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە سوپای پاسداران ڕایانگەیاند: هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری تایباد، بەشەڕ هاتوون و شەڕە تەقەیە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان هێرشیان بردەسەر گرووپە چەکدارەکانی سەرسنووری تایباد و سەربازێکی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە و کەسێکی دیکەش کوژراوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە