جارێکی دیکە کێشەکانی نێوان ڕووسیا و عەرەبستان لە سەر بەرهەم هێنانی نەوت دەست پێدەکاتەوە

پەیامی  کورد     ...    جارێکی دیکە کێشەکانی نێوان ڕووسیا و عەرەبستان لە سەر بەرهەم هێنانی نەوت دەست پێدەکاتەوە .

عەرەبستانی سەعوودی داوای خۆبەدوور گرتن لە کەمکردنەوەی ڕێکارگەلی پەیوەندیدار بە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنان بووە بەڵام ڕووسیا بە باشی دەزانێت کە ڕەوەندی بەرەبەرەی زیادکردنی بەرهەم هێنان دەست پێبکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاگەیندرا کە عەرەبستان و ڕوسیا کە ڕێکەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوتی لە چوارچێوەی ئۆپێک پلاس بەڕیوبەرایەتی دەکات لە سەر بەردەوامی ڕەوەندی کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی لە داهاتوودا کێشە و گرفتیان بۆ درووست بووە .

هەروەها سەرەڕای زیادبوونی نیسبی بەهای نەوت و باشتربوونی دۆخی بازاڕە نەوتییەکان ، عەرەبستانی سەعوودی داوای خۆبەدوورگرتن لە کەمکردنەوەی ڕێکارەکان پەیوەندیدار بە کەمکردنەوەی ڕێکارگەلی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئامادەکراو بەڵام ڕووسیا پێی باشترە ئەم ڕەوەندە بە شێوەی بەرەبەرە دەست پێبکات .

بڕیار وایە دانیشتنی داهاتووی ئۆپێک پڵاس لە ٤ی مارس ی داهاتوو بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی بازاڕ و درێژکردنەوەی کەم کردنەوەی ٧.٢ میلیۆن بەرمیل نەوت لە ئێستادا تەشکیل بکرێت .

عەرەبستان بە شێوەی خۆبەبژێر بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ ماوەی دوو مانگ یەک بەرمیل کەم کردەوە .

ئەمە لە حالێکدایە کە بەهای نەوت گەیشتووەتە نزیکەی ٦٢.٧ دۆلار کە لە دیسەمبەری ٢٠١٩ ەوە بێوێنە بووە 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە