جانتای وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دزرا !

پەیامی کورد   ...   جانتای وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دزرا !

بەڵێنی دۆناڵد ترامپ بۆ کەمکردنەوەی دزی و تاوان لە ئەمریکا نەک هەر جێبەجێ نەکراوە، بەڵکوو ئەندامانی کابینەکەی لە دەستی دزەکانیش سەلامەت نین.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە، "دوێنێ جانتاکەی کریستی نیوومان وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە کاتی نانخواردنی ئێوارە لە چێشتخانەیەک لە واشینتۆن دزراوە". 

بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و دابەزینی توانای کڕین لە ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەی دزی دوکانەکان لەو ووڵاتە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٤ زیاد بکات، ئەمەش وای کردووە فرۆشگاکان زۆرێک لە کاڵاکان بخەنە ناو نمایشی قوفڵ کراوەوە.
ئەو سیاسەتە گومرگیانەی کە ترامپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرتویەتییەبەر، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە خراپتربوونی قەیرانی ئابووری لە ئەمریکا زیاتر کردووە و بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان، ڕێژەی دزی و تاوان لە ئەمریکا زیاد دەکات.


ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە