جان هایتن : بەرگری مووشەکی ئێمە لە سەر کۆریای باکوور ە نە چین ، ڕووسیا و ئێران
پەیامی کورد ... جان هایتن : بەرگری مووشەکی ئێمە لە سەر کۆریای باکوور ە نە چین ، ڕووسیا و ئێران .
جێگری سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند : توانایی بەرگری مووشەکی ئەمریکا بە ڕوونی و ئاشکرا ڕووی لە کۆریای باکوور ە نە چین ، ڕووسیا و ئێران و دەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل هەڕەشەکانی ئەم وولاتە بەردەوامی بە پێشکەوتنەکانی خۆمان بدەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک جان هایتن ، جێگری سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ووتی ئێمە ئێران مان لە بەرچاو گرتووە چوونکە ئەم وولاتە بە شیوەیەکی بەرچاو بەردەوامی بە درووستکردنی مووشەک ەکانیان دەدەن و ئێمە دەبێ بتوانین ووڵامی ئەوان بدەینەوە . کۆریای باکوور یەکێک لە هەڕەشەکانە بۆ سەر ویلایەتەیەکگرتووەکان چوونکە ئەم ووڵاتە توانایی ڕاستەقینەی کەڵک وەرگرتنی لە چەکەکانی خۆی لە دژی ئەمریکا هەیە .
جێگری سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند : بە بێ ئاماژەدان بە ووردەکارییەکان تەنیا دەلێم بڕۆن و تەماشای فیلمی نەمایشە سەربازییەکەی کۆریای باکوور بکەن و تەنیا مووشەکە جیاوازەکان ببینن کە لەو نەمایشەدا چۆن تێپەڕ دەبن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە