جان کەری : پووتین ناتوانێ ووزەی با و خۆر کۆنترۆڵ بکات
پەیامی کورد ... جان کەری : پووتین ناتوانێ ووزەی با و خۆر کۆنترۆڵ بکات
نوینەری ئاو و کەش و هەوای ئەمریکا ڕایگەیاند : کاتی گۆڕانکاری بەرەو کەلک وەرگرتن لە ووزەگەلی پاک هاتووە .
جان کەری نوینەری ئاو و کەش و هەوای ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێک لە جەزیرەی پالائۆ لە زەریای ئارام ، ووتی کە تێکهەڵچوون لە ئۆکراین نیشان دەدات کە کاتی گۆڕانکاری بەرەو کەلک وەرگرتن لە ووزەگەلی پاک هاتووە .
کەری ڕۆژی چوارشەممە لە ووتاری کردنەوەی ئەم کۆنفڕانسەدا ووتی " ئیستا کاتی خێراکردنی ڕاگواستن بە داهاتووی ووزەی پاک و سەربەخۆوە .
ئەو لە ئاماژەدان بە گەمارۆی هەناردەکردنی نەوت و گازی ڕووسیا و هەڕەشەکانی ڤلادیمیر پووتین ناتوانێ ووزەی با یا خود خۆر کۆنترۆڵ بکات ."
کەری داوای لە هەموو ووڵاتان کرد تاکوو بۆ سەربەخۆیی لە بواری ووزە ، بەرەو کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەگەلی ووزەی پاک جووڵە بکەن .
قسەکانی جان کەری لە کۆنفڕانسەکە لە جەزیرەی " پالائۆ " لە زەریای ئارام ، کە نزیکەی ١٨ هەزار دانیشتووی هەیە ڕاگەیاند .
کەری داوای لە ووڵاتان کرد تاکوو ڕێژەی کەلک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ووزەی نوێگەر زیاد بکەن .
ڕووسیا نزیکەی ٤٠٪ گازی پیویستی ئەورووپا دەستەبەر دەکات وابەستەیی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر ووزەی مۆسکۆ ، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەپاندنی فشار و گەمارۆگەلی ئابووری لە دژی ئەم ووڵاتە بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراین ئاڵۆزتر دەکات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە