جلی بووکێنی یەک و نیو هێندەی کێشی خودی بووکەکەیە

پەیامی کورد   ...  جلی بووکێنی یەک و نیو هێندەی کێشی خودی بووکەکەیە

شۆعلە ئالپ، بازرگانێکی تورکی خەڵکی شاری بۆدرووم، بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی داوای جلێکی کردووە کە کێشی نزیکەی ٧٠ کیلۆگرامە، لە کاتێکدا کێشی خۆی تەنها ٤٨ کیلۆگرامە.

لە هێندووستان داواکاری جلی بووکێنی خۆی کردووە و ٤٨ وەستای وەستا بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ کاریان لەسەر کردووە بۆ دورین و ئامادەکردنی ئەم جلی سووپەر قورسە.

هۆکاری قورس بوونی ئەم جلی بووکێنییە، ئەو بەردە ڕازاوە زۆرانەیە کە تێیدا بەکارهاتووە.

خاڵی سەرنجڕاکێش لێرەدا ئەوەیە کە بووک دەبوو ڕاهێنانی وەرزشی تایبەت ئەنجام بدات و ئامادەکاری جەستەیی پێویست بۆ لەبەرکردن و هەڵگرتنی قورسایی ئەم جلە بدۆزێتەوە.

 دەوترێت تێچووی درووستکردنی ئەم جلە زۆر لووکسە ٣ ملیۆن لیرەیە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە