جمووجووڵە نێودەوڵەتییەکانی ئەردۆغان " هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی تورکیا "

پەیامی کورد     ...   جمووجووڵە نێودەوڵەتییەکانی ئەردۆغان " هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی تورکیا " .

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ماوەی مانگی فیبریوەری لە ڕاستای بەرەوپێسبردنی بەرنامەکانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و گرفتەکان و ئەنجامی گفتۆگۆ لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە ، جمووجووڵی نێودەوڵەتی بەرفراوانی دەست پێکردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەردۆغان لە حاڵیکدا بە دوای گفتۆگۆ لەگەل ڕابەرانی هەندێک لە ووڵاتانە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ ئەوان کەوتووەتە باس و گفتۆگۆی سیاسی یەوە بەڵام ئێستا لە ڕاستای بەرژەوەندییە باڵاکانی و بە تایبەتی ئابووری تورکیا لە هەوڵی چارەسەرکردن و نەهێشتنی کێشەو گرفتەکان و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ووڵاتی خۆیەتی .

سەفەرە دەرەکییەکانی تورکیا بۆ ئۆکراین دەستی پێکردووە و لە بەردەوامیدا بریتی لە ئیمارات و عەرەبستان یش دەبێت لەم نێوەندەدا هەوڵگەلێک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ میسڕ و ئەرمەنێستان یش بەردەوامی هەیە تاکوو بەم شێوەیە سیاسەتی دەرەکی و بیانی پڕ لە ئاڵۆزی تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا جێگای خۆی بە سیاسەتی کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکان بدات .

ئەم جووڵە پڕ لە فشار و بەرفراوانە ئەگەر بە ئامانجی کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکان لەگەڵ ووڵاتانی ئاماژەپێکراو ئەنجام دەدرێت بەڵام ئەردۆغان لە پەنای ئەو ئامانجگەلێکی دیکەش بەدواداچوونی بۆدەکات و هەوڵی ئەوە دەدات وەکوو نموونە سەرچاوەی ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانەی بە لایەنەکانی پەیوەندیدار بە واتا میسڕ و ئیسرائیل دابەش بکات لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵ دەدات تاکوو پەیوەندی ئابووری و تیجاری خۆی لەگەڵ ئیمارات و عەرەبستان چالاک بکات و بۆ پاراستنی تەوازۆن ، کێشە و گرفتێک کە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین کەم بکاتەوە .

سەرۆککۆماری تورکیا بەنیازە تاکوو لە ساڵی نوێدا بە داڕشتنی پیلانێکی گرینگی سیاسەتی دەرەکی ئاشتی ئامێز و بە دوور لە کێشە و گرفتەکان پێشوو لە سەر دۆخی ئابووری ووڵاتەکەی کاریگەری پۆزەتیڤ دانێت کە لە ماوەی مانگەکانی دوایی لەگەڵ کێشەگەلێکی زۆر لەوانەش هەڵئاوسانی زۆر بەرز ، زیادبوونی نرخی شت و مەکەکان و داڕووخانی بەرچاوی بەهای لیرە لە بەرامبەر دراوگەلی بیانی بەرەوڕوو بووەتەوە .

سەفەری ئەردۆغان بۆ ئیمارات و نێوەنگیری لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین

لە حاڵێکدا کە کاتی هەندێک لە سەفەرەکانی ئەردۆغان دیاریکراوە بەڵام کاتی هەندێک یش تاکوو ئێستا دیاری نەکراوە ، ئەو لە سێی ئەم مانگەدا لە سەفەرەکەی خۆی بۆ کییف ڕایگەیاند کە پێشنیاری میوانداری لە " ڤلادیمیر پووتین " سەرۆککۆماری ڕووسیا و " ڤلادیمیر زێلێنسکی " هاوتا ئۆکراین یەکەی لە تورکیای خستووەتە ڕوو تاکوو گێرەوکێشەکان لە سنوورەکانی هەر دوو ووڵات کەم ببیتەوە و لە ڕاکێشانی کێشە و گرفتەکانی ئێستا بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی و نیزامی بەرگیری بکرێت .

ئەردۆغان هەروەها پێشتر ڕایگەیاند کە لە ١٤ی فێبریوەری دا سەفەرەێکی گرینگی بۆ ئیمارات دەبێت ئەم سەفەر لەو ڕاستایە گرینگە کە بە واتای دەستپێکردنی دەورەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەر دوو ووڵاتە .

نوێ دەکەینەوە     ...  


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە