جمووجۆلی بازرگانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەدەغەی هاتووچوون لەگەڵ ووڵاتان بەردەوامی دەبێت

ەیامی کورد      ...   جمووجۆلی بازرگانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەدەغەی هاتووچوون لەگەڵ ووڵاتان بەردەوامی دەبێت

ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ووتی، سەرەڕای ئەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گەشتەكانی لەگەڵ ٢٢ ووڵات قەدەغە كردووە، بەڵام جمووجۆڵی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتان بەردەوام دەبێت.

فەتحی مەجید، ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە بەیاننامەیەكی لەبارەی قەدەغەكردنی هاتووچۆی ھاووڵاتیان بۆ ٢٢ووڵات ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەو قەدەغەكردنەی هاتووچۆ، جووڵەی بازرگانی ھەرێمی  كوردستان لەگەڵ ووڵاتان ناگرێتەوە و بەردەوام دەبێت.

مەجید ووتیشی، جمووجۆڵی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتان ھیچ كات نەوەستاوە و بەردەوام بووە، سەرەڕای ئەو بڕیارە نوێیەی وەزارەتی ناوخۆش، جووڵەی بازرگانی لەگەڵ ھەموو ووڵاتان بەردەوام دەبێت و ناوەستێت.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گەشتكردنی ھاووڵاتیانی بۆ ٢٢ووڵات قەدەغە كردووە، لەوانە، بەریتانیا، نەمسا، بەلجیكا، جۆرجیا، فەڕەنسا، یۆنان، ئیرلەندا، لۆكسەمبۆرگ و سلۆڤاكیا، ئیسپانیا و بەڕازیل، ئەمریكا و ھیند و باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا و ھۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا، ئاڵمانیا و فینلاند.

وەزارەتی ناوخۆ، وێڕای ئەوەی گەشتكردن بۆ ٢٢واڵاتی قەدەغە كردووە، ھاتووچۆی گەشتیارانی لە نێوان ھەرێم و ئێران لە ھەرسێ دەروازەی سنووری باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران، ئاسایی كردووەتەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە