جووتیار عادل ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... جووتیار عادل ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
بە پێی ڕاگەیاندنی دوێنێی وه‌زاره‌تی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاند و ئەمڕۆ و سبەی مووچەی وەزارەتی تەندرووستی دابەشدەکرێت.
دكتۆر جووتیار عادل ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو: حكوومه‌ت پابه‌نده هه‌ر ٣٠ رۆژ جارێك مووچه بدات و ئه‌مرۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كرا.
راشیگه‌یاند به‌منزیكانه بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پڕۆژه بوودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها جووتیار عادل له باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شەنگال ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو پێویسته حكوومه‌تی فیدڕاڵی هه‌نگاوی فیعلی بهاوێژێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە