جووتیار عادل پرۆژه و كاروچالاكییه‌كانی حكوومه‌ت له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ ده‌خاته‌ڕوو
پەیامی کورد ... جووتیار عادل پرۆژه و كاروچالاكییه‌كانی حكوومه‌ت له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ ده‌خاته‌ڕوو
جووتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری گرینگ‌ترین كاروچالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو و راشیده‌گه‌ینێت، "حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان".
جووتیار عادل له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شه‌ش مانگی رابردو، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرینگی ئه‌نجامداوه، له بواری مووچه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه پێویستی به زیاتر له 900 ملیار دینار هه‌یه بۆ ته‌رخانكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج تریلیۆن دیناری بۆ دابینكردنی مووچه ته‌رخانكردوه، له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی فیدڕاڵی ته‌نیا بڕی 400 ملیار دیناری ناردوه، له كاتێكدا به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویست بو مانگانه 200 ملیار دینار بنێرێت"
ووتیشی، "حكوومه‌تی هه‌رێم له داهاتی نه‌وت پێشتر مانگانه 350 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردنی مووچه خه‌رجده‌كرد، به‌ڵام به هۆی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه له كه‌رتی ووزه به گشتی كراوه، ئێستا مانگانه 500 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت".
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان
له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه‌وه زیاتر له 136 ملیۆن لیتر گازوایلی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با ته‌رخان كردوه كه به‌هاكه‌ی زیاتره له 116 ملیار دینار بوه.
خۆڵ و خاشاك
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری گرێبه‌سته‌كانی كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری خاشاك، ژماره‌ی گرێبه‌سته‌كانی له 28 گرێبه‌ست زیاد كردوه بۆ 32 گرێبه‌ست و خه‌رجی مانگانه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیشیان له‌گه‌ڵ كراوه، له 11،8 ملیار دینار كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 9.6 ملیار دینار.
له هه‌رێمی كوردستان، مانگانه 200 هه‌زار تەن خۆڵ و خاشاك كۆ ده‌كرێته‌وه و له 6 مانگی رابردوو ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆن كۆ كراوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر كراوه.
ئاوی خواردنه‌وه له ساڵی 2022
له هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و 19 هه‌زار هاوبه‌شی ئاو له شاره‌كان هه‌یه كه پێوه‌ری ئاو بۆ 719 هه‌زاریان به‌ستراوه.
حكوومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه، رۆژانه(2،6) ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات، به‌مه‌ش له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، زیاتر له 470 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین كراوه كه تێكڕای خه‌رجییه‌كه‌شی نزیكه‌ی 8 ملیار دینار بوه، له كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه‌ی له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێته‌وه، كه‌متره له نیوه‌ی خه‌رجی دابینكردنی ئاوه‌كه كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكوومه‌ته له به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی
له سێكته‌ری ته‌ندرووستی كه یه‌كێكه له سێكته‌ره گرینگه‌كان، گرینگییه‌كی تایبه‌ت به بواری ته‌ندرووستی گشتی و كه‌رتی ته‌ندرووستی دراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مانگانه 23 ملیار و 450 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و سێكته‌ره خه‌رج كراوه.
له بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، بڕی 13 ملیار و 750 ملیۆن دینار و له بواری دابینكردنی خۆراكیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان مانگانه بڕی 4 ملیار و 892 ملیۆن دینار خه‌رج كراوه. بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن له ناوه‌نده ته‌ندرووستییه‌كان، زیاتر له 4 ملیار دینار دابین كراوه.
وه‌به‌رهێنان
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و له سێكته‌ری وه‌به‌رهێنان كه سێكته‌رێكی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه كه گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له 6 مانگی رابردو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه، 44 پڕۆژه‌ی له سێكته‌ره جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 768 دۆنم ئه‌نجام داوه، كه سه‌رمایه‌كه‌یان 648 ملیۆن و 980 هه‌زار دۆلار بوه.
سێكته‌ره‌كان به پێی ڕیزبه‌ندی به‌م شێوه‌یه‌ن:
له سێكته‌ری بازرگانی، 14 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 114 ملیۆن و 37 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام دراوه.
له سێكته‌ری پیشه‌سازی، 13 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 136 ملیۆن و 554 هه‌زار دۆلار جێبه‌جێ كراوه.
له سێكته‌ری په‌روه‌رده و فێركردن، 6 پڕۆژه ئه‌نجام دراوه به سه‌رمایه‌ی 26 ملیۆن و 638 هه‌زار دۆلار.
له سێكته‌ری ته‌ندروستی، 3 پڕۆژه جێبه‌جێ كراوه به سه‌رمایه‌ی 16 ملیۆن و 905 هه‌زار دۆلار.
له سێكته‌ری نیشته‌جێبون، 3 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 338 ملیۆن و 77 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام دراوه.
له سێكته‌ری كشتوكاڵیش 2 پڕۆژه جێبه‌جێ كراوه، به سه‌رمایه‌ی 7 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار.
له سێكته‌ری گه‌شتیاری به سه‌رمایه‌ی ملیۆنێك و 930 هه‌زار دۆلار پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ كراوه.
له سێكته‌ری بانكه‌كان پڕۆژه‌یه‌ك به سه‌رمایه‌ی 4ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام دراوه.
له سێكته‌ری وه‌رزشیش، پڕۆژه‌یه‌ك به سه‌رمایه‌ی 3 ملیۆن و 29 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام دراوه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی
له 6 مانگی رابردوو، چالاكی بازرگانی له هه‌رێمه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا 494 هێما و مووڵه‌تی بازرگانی دراوه‌ته كۆمپانیاكان كه داهاته‌كه‌ی 601 ملیۆن و 884 هه‌زار دینار بوه .
له‌م شه‌ش مانگه‌ی رابردوو، هه‌زار و 675 مووڵه‌تی هاورده و 79 مووڵه‌تی هه‌نارده‌ش دراوه‌ته كۆمپانیاكان.
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران، ته‌واو بوه و نزیكه‌ی 260 ملیۆن تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه كه شایسته داراییه‌كه‌ی زیاتر بوه له 220 ملیار دینار و تا ئێستانزیكه‌ی 95 ملیار دینار بۆ جووتیاران خه‌رج كراوه.
هاووڵاتییان، ئه‌وی خستمه‌ڕوو چالاكییه‌كان و پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت بو له ماوه‌ی 6 مانگی ساڵی 2022، ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆمانین تاوه‌كوو خزمه‌تی زیاتر به ئێوه بگه‌ینین و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه درێغی ناكه‌ین له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی زیاتر.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە