جڕوجانەوەرەکان بە شێوەی فەرمی لە ئەورووپا خرایە بازنەی مەواددی خواردەمەنی یەوە

پەیامی کورد   ...  جڕوجانەوەرەکان بە شێوەی فەرمی لە ئەورووپا خرایە بازنەی مەواددی خواردەمەنی یەوە

کولۆی ووشکەوکراو لانیکەم ١٠٪ لە بیسکویتەکان بەکار دەهێندرێن / ڕوونکردنەوەی میدیای فەرمی دەوڵەتی ئاڵمانیا سەبارەت بە تایبەتمەندی و سوودەکانی جڕوجانەوەر

دۆیچێڤێلێ ، میدیای فەرمی دەوڵەتی ئاڵمانیا لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا جڕوجانەوەری وەکوو ئاڵتەرناتیڤ و جێگرەوەی سەرچاوەگەلی پڕۆتینی ڕیزبەند کراو کە دەتوانن بۆ دانان لە مەواددی خواردەمەنی پایەدارتر کەڵکی لێوەربگیرێت .

میدیای حکوومەتی ئاڵمانیا سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە ڕوونکردنەوەی داوە کە بە پێی لێکۆڵینەوەگەلی پەروەردەکردنی جڕوجانەوەرگەل بۆ مەواددی خواردەمەنی سوودگەلێکی هەیە وەکوو : بەرهەم هێنانی گازگەلی گوڵخانەیی کەمتر ، بەکارهێنانی ئاوی کەمتر و هەروەها بەرهەم هێنانی زبڵ و زاری کەمتر .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە نزیکەی ساڵ و نیوێک پێشترەوە هەندێک لە جڕوجانەوەرگەل خراونەتە بازنەی مەواددی خواردەمەنی یەکیتی ئەورووپاوە . جڕوجانەوەرگەلێک وەکوو کرمی زەردی ئارد و هەروەها کولۆ بە شێوەی ووسک کراوە وەکوو سناک یا خود هاڕاوە وەکوو ماددەیەکی خواردەمەنی تا ئاستی ١٠٪ بۆ بیسکویت ، ماکارۆنی ، نان ، کۆرن فلێکس یا خود باقی مەواددی خواردەمەنی هەڵگری پڕۆتین .


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە