جگەرەکێشان تێکچوونی دەروونی دوو هێندە دەکات
پەیامی کورد ... جگەرەکێشان تێکچوونی دەروونی دوو هێندە دەکات
جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان دوو هێندە دەکات و ئەگەری خەواندنی نەخۆشێکی دەروونی لە نەخۆشخانە بە ڕێژەی 250% زیاد دەکات.
نیکۆتینی جگەرە بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین لە مێشکدا چالاک دەکات و تا ڕادەیەک دەبێتە هۆی هەستکردن بە حەسانەوە ؛ بەڵام دوای ماوەیەک چیتر یارمەتی بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین نادات و دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و تێکچوونی سۆزداری.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە