جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەسانی کوتراویش تووش دەکات

پەیامی کورد   ...  جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەسانی کوتراویش تووش دەکات

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، جۆری BA.X گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای تووشکردنی کەسانی کوتراو یان پێشتر تووشبووی زیاترە بە بەراورد بە جۆرە بەتەمەنەکان.

جۆری BAX کە بە BA 86.2 ناسراوە، نوێترین جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە دوای گۆڕانکارییەکانی هەفتەی ڕابردوو، خرایە لیستی چاودێریی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە