جۆزێپ بۆرڵ : دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستی کارەبارەکان دژوارتر دەکات

پەیامی کورد   ...  جۆزێپ بۆرڵ : دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستی کارەبارەکان دژوارتر دەکات

جۆزێپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : بە تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن ئەم یەکیتییەوە دۆخەکە دژوارتر و قورستر دەکات .

هەندێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی پاڵپشتی لەم کارە دەکەن و زۆرێکیش لەگەڵ هاوڕا دەبن .

بەرجام نەمردووە بەڵام بە تەواوی ڕاگیراوە .

ئەگەر حکوومەتی ئێران تا ئەم ڕادەیە خراپە ، ئێمە دەبێ پێش بە دەستڕاگەیشتنی وولاتێکی لەم شێوەیە بە بۆمبی ئەتۆمی بگرین و من ڕێگایەکی دیکە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە جگە لە جێبەجێ کردنی بەرجام نازانم .


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە