جۆزێپ بۆرڵ : زیندووکردنەوەی پەیوەندی ئێران و عەرەبستان سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە بەدی دەهێنێت

پەیامی کورد   ...  جۆزێپ بۆرڵ : زیندووکردنەوەی پەیوەندی ئێران و عەرەبستان سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە بەدی دەهێنێت

جۆزێپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەبستانی سەعوودی و ئێران سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە بەدی دەهێنێت .

بە متمانەوە ئەمە هەواڵێکی زۆر باشە چوونکە هەر دوو ووڵات پەیوەندییەکی قورسیان هەبوو بەڵام بڕیاریان دا کە کارلێکردنی دیپلۆماتیکی دەست پێ بکرێتەوە و باڵیۆزەکانی خۆیان بگۆڕنەوە . ئەم بابەتە بە سەقامگیری ناوچەکە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و گرفتەکان یارمەتیدەر دەبێت .

کاریگەری زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەبستان و ئێران لە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەبێت . بەرجام بابەتێکی دیکەیە . ئەم ڕێکەوتنە لایەنگەلی دەوڵەتی تایەتی خۆی هەیە . ئێمە بەردەوامی بە کارکردن لە سەری دەدەین .

پەیوەندی باشی نێوان عەرەبستان و ئێران بۆ هەر شتێک باشە بەڵام بەرجام سازوکاری خۆی هەیە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە