جۆلانی نامەیەکی بۆ ترامپ ناردووە
پەیامی کورد ... جۆلانی نامەیەکی بۆ ترامپ ناردووە
میدیایەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکوومەتی کاتی سووریا نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەمریکا نووسیوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ئەحمەد شەرع ناسراو بە موحەممەد جۆلانی، سەرۆکی حکوومەتی کاتی سووریا، نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نووسیوە، کە بڕیارە لەلایەن کۆری میڵز ئەندامی کۆنگرێسی کۆمارییەکان بیگەێنێتە دەستی.
ماڵپەڕی هەواڵی بلوومبێرگ ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە. میڵز هەفتەی ڕابردوو لە گەشتێکی نافەرمی دا لەگەڵ جۆلانی لە دیمەشق کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلوومبێرگ، میڵز، هاوپەیمانێکی نزیکی ترامپ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ جۆلانی، پرسگەلێک لەوانە گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و ئاسۆی ئاشتی نێوان سووریا و ئیسرائیل تاوتوێ کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەنیازە لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا کورتەیەک لە سەرۆک و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مایک واڵتز لە ووردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکاتەوە و نامەکەی جۆلانی بگەێنێتە ترامپ.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلوومبێرگ، میڵز جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی ترامپ مەرجی داناوە بۆ لابردنی سزاکان، لەوانە لەناوبردنی ئەو چەکی کیمیاییەی کە ماون لەلایەن حکوومەتی ئەسەد و هاوکاری سووریا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سووریا دەبێت گەرەنتی بۆ ئیسرائیل دابین بکات.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا لەم دوایی یانەدا ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا بۆ کەمتر لە هەزار سەرباز کەم دەکاتەوە.
هێشتا ناوەڕۆکی نامەکەی شەرع بۆ ترامپ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەم کارە نیشانەی هەوڵەکانی دیمەشق ە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشینتۆن.
ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە