جۆن بوڵتون باس لە چۆنیەتی هەوڵدانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی دەکات

پەیامی کورد   ...  جۆن بوڵتون باس لە چۆنیەتی هەوڵدانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی دەکات

جۆن بوڵتون، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتیمانی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کاناڵ سکای ڕایگەیاند : من تەنیا  کەسێک نیم کە کۆماری ئیسلامی بەنیازە تیرۆری بکات.

ناوبراو ووتی: هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ لەناوبردنی، شوناسی ئەم حکوومەتە دەردەخات و هەر چەشنە ڕێککەوتێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵەیەکی گەورەیە کە بە زەرەری ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەواو دەبێ.

ئەم سیاسەتمەدارە ، لە توییتێکدا دەستخۆشی لە وەزارەتی داد و ئێف بی ئای ئەمریکا کرد

جێگای ئاماژەیە ، وەزارەتی دادوەری ئەمریکا ئەندامێکی سوپای پاسدارانی تۆمەتبار کردووە کە پیلانی بۆ تیرۆری جۆن بۆڵتون داڕشتووە.

ئەم کەسە ناوی "شەهرام پوورسەفی ە" و تۆمەتبارە بە داڕشتنی بەرنامە  بۆ تیرۆری ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتیمانی دۆناڵد ترامپ، "جۆن بۆڵتۆن" .

شەهرام پوورسەفی به ناوی مێهدی ڕەزاییش دەناسرێ.

به ووتەی ناوەندە فەرمییەکانی ئەمریکا، ئەم ئەندامەی سوپای پاسداران هەوڵدەدات تا ٣٠٠ هەزار دۆلار بە کەسێک ببەخشێت کە جۆن بۆڵتون لەشاری واشینتۆن بکوژێ.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە