جۆن بۆڵتن داواکارییەکی گرینگ سەبارەت بە ئێران ئاراستەی بۆریس جۆنسن دەکات
پەیامی کورد ... جۆن بۆڵتن داواکارییەکی گرینگ سەبارەت بە ئێران ئاراستەی بۆریس جۆنسن دەکات
جۆن بۆڵتن، داوای لە بۆریس جۆنسن کردووە کە هاوپەیمانییەکی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران پێکبهێنن
پاش هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا، داوای لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردووە کە ڕێبەریی هاوپەیمانییەکەی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆریزمی جیهانی ڕێژیمی ئێران وەئەستۆ بگرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانیایی” ئێکسپرێس” ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئۆگۆستی ٢٠٢١، پاش ڕەخنەی تووندی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە ڕێژیمی ئێران لەبەرامبەر کردەوە تێرۆریستییەکانی، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پێویستە بە ڕابەری “بۆریس جۆنسن” سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، هاوپەیمانییەک پێکهاتوو لە ووڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکا، عەرەبستان، ئیمارات و ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە هێرش بۆ سەر ڕێژیمێکی تووندڕەو وەکوو ئێران پێکبێ.
بۆڵتن هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران بە ڕابەرایەتی خامنەیی هەموو هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و کردەوەی تێروریستی دەدا و ئەو ڕێژیمە زۆر مەترسیدارە بۆ هەموو جیهان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەربۆیە پێویستە ئەو هاوپەیمانییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران پێکبهێنرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە