جۆن بۆڵتۆن بەرامبەر بە بردنەوەی بایدن و دۆڕانی ترامپ کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... جۆن بۆڵتۆن بەرامبەر بە بردنەوەی بایدن و دۆڕانی ترامپ کاردانەوەی نیشان دا .
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە چاو زەرەرەکانی ناشی لە ڕەفتارگەلی ترامپ هۆشداریدا و جەختی کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە قازانجی جۆ بایدن ی دیموکرات کۆتایی هات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی دەیلی تێلێگراف لە مەقالەیەک لە بۆڵتۆنەوە نووسی کە ئەو دەربارەی ئەو زیانانەی کە لەوانەیە ڕەفتارەکانی ترامپ بەدیبهێنێت هۆشداری دا و جەختی کردەوە کە بایدن سەرەڕای قسە و باسگەلی یاسایی کە لە ئارادایە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانە .
بۆڵتۆن لەم مەقالەیەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری دا قسەی هەبووە لە تیمی یاسایی جۆرج بۆشی کوڕی ش بووە ، ئەمریکا لەو کاتەدا سەرکەوتوو بەدەر کەوت و ئەم جارەش سەرکەوتوو دەبێت .
ئەو هۆشداریدا ؛ ئەم جارە کێشە ئەمەیە کە ئەگەر ڕابەرانی جیهان ی ئازاد بە بێ هیچ بەلگەکەی لە سەر قسەکانی خۆیان لە سەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکان بە فرت و فێڵەوە لێی دزراوە بەردەوامی بدات دەی ئەوە ئێمە زیاتر لەوەی کە تەنیا بە یارمەتیدانی دۆڕاوەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەەگڵ ڕاستییەکان و قەبووڵکردنی شکست ڕووبەڕوو بین لەگەڵ کێشەیەکی جیددی ڕووبەڕووین .
بۆڵتۆن هەوروەها لەم مەقالەیەدا ووتی : هەموو میراتی ترامپ خراپ نییە . میلیۆنەها دەنگدەری حێزبی دیموکراتەکانیان ڕەت کردەوە و زیاترین نیگەرانی بۆ چەپ گەراکان زیادبوونی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی پاڵپشتی دەنگدەرانی بە ڕەگەز ئیسپانیایی لە بەربژێرەکانی کۆماریخوازەکان ە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە