جۆن بۆڵتۆن بەرامبەر بە هەوڵێکی دۆناڵد ترامپ کاردانەوە نیشان دەدات
پەیامی کورد ... جۆن بۆڵتۆن بەرامبەر بە هەوڵێکی دۆناڵد ترامپ کاردانەوە نیشان دەدات
ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی ، ترامپ بە هەوڵدان بۆ درووستکردنی درز لە حێزبی کۆماریخوازەکان دا تۆمەتبار دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، جۆن بۆڵتۆن ، ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی لە لاپەڕی تایبەتی تویتەری خۆیدا نووسی : " ڕوون و ئاشکرایە کە دواهەمین ئامانجی دۆناڵد ترامپ درووستکردنی درزە لە حێزبەکەیدا . ئەو بە هێرش کردنی بۆ سەر کۆماریخوازەکان کە بازنەکەی دەستی ماچ ناکەن ، ئاگری داری بۆ سووتاندنی لاشەی سیاسی خۆی ڕووشن کردووە و هەڵگیرساندووە .
سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژانی کۆتایی خۆی لە نووسینگەکەی تێدەپەڕێنێت و هێرش دەکاتە سەر ڕابەرایەتی حێزبەکەی . ترامپ هەروەها لە تویتەری میدیایی دا هەواڵ لە خۆپیشاندانێکی گەورە لە ٦ ی جانیوەری لە کاتژمێر ١١ لە واشینتۆن دەدات و قەولی داوە تاکوو شوێنی تەواوی ئەم کۆبوونەوەیە ڕابگەێنێت . جێگای ئاماژەدانە کە ئەم بەروارە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و لە ناکاو هەڵنەبژێردراوە . لەم ڕۆژەدا کۆنگرەی ویەلایەتەیەکگرتووەکان دەرئەنجامی دەنگدانی کۆلێژی هەڵبژاردنەکان کە جۆ بایدن بەربژێری دیمۆکراتەکان وەکوو براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ناساندووە پشتڕاست دەکاتەوە .
هەوڵی ئەم دواییەی ترامپ بۆ ڤیتۆی یاسای دەسەڵاتەکانی بەرگری نەتەوەیی " بوودجەی سەربازی " ئەم ووڵاتە بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە و کۆنگرەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بۆ یەکی=ەمین جار لە ماوەی دەورەی سەرۆککۆماری دۆناڵد تارمپ دا دەنگی بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆیەکەی ئەو دا .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە