جۆن بۆڵتۆن پێکهاتنی دەوڵەتی کورد ی بە گرینگ و بە چارەسەریی کێشەکانی ناوچەکە ناودەبات
پەیامی کورد ... جۆن بۆڵتۆن پێکهاتنی دەوڵەتی کورد ی بە گرینگ و بە چارەسەریی کێشەکانی ناوچەکە ناودەبات
ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە کابینەی "دۆناڵد ترامپ"ـدا وتوویەتی؛ پێویستە کابینەی سەرکۆماری نوێ زیاتر پشتیوانی کورد بکات و ناکرێت ڕێگە بدرێت ناوچەکە لەژێر هەژموونی ڕێژیمی ئێراندا بێت.
"جۆن بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە کابینەی "دۆناڵد ترامپ" ڕایگەیاندووە تاکە چارەسەر بۆ چارەسەری کێشەکە لە ناوچەکەدا، دروستبوونی دەوڵەتی کوردستانە و پێویست دەکات کابینەی "بایدن" زیاتر گرینگی بە پرسی کورد بدات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە، ئێستا زووە بۆ ئەوەی بزانرێت کابینەی نوێی ئەمریکا بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئێستا ئیدارەی بایدن خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەیە.
بۆڵتن هەروەها وتوویەتی: "نازانم کورد دەکەوێتە کوێی هاوکێشەی سیاسەتی بایدنەوە، بەڵام ئەوە ڕوونە کە بایدن نایهەوێت داعش بگەڕێتەوە و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەهێڵێتەوە و درێژە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەدات و پشتیوانی کورد دەکات".
بۆڵتن لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئەوەی کە کورد لە کام هاوکێشەدایە وتوویەتی: "لە سەدەی ٢١ـەکەمدا گەورەترین کێشە بۆ ئەمریکا چینە، دوای چین لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا پێویستە هێزە عەرەبییەکان یەک بخرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران و بۆ پاراستنی هەموو لایەک و لە نێوانیاندا کورد، گرینگە کابینەی بایدن ئەو کارە بکات و پێش بە هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا بگرێت".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە