جۆن بۆڵتۆن: گرینگترین خاڵ لە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار بەدژی ڕێژیمی ئێران، پشتیوانیکردنە لە ئۆپۆزیسیۆن
پەیامی کورد ... جۆن بۆڵتۆن: گرینگترین خاڵ لە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار بەدژی ڕێژیمی ئێران، پشتیوانیکردنە لە ئۆپۆزیسیۆن
جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی ترامپ لەگەڵ کاناڵی تەلەڤزیۆنی "حەدەس" ووتی: من پێموایە زۆربەی ووڵاتانی ناوچە لەگەڵ پشتیوانیکردن لە ئۆپۆزسیۆن کۆکن، لەبەر ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران پڕۆژە و بەرنامەکانی بۆ دەستێوەردان لە ناوچە لەڕێگەی میلیشیاکانی لە عێراق و سووریا و حیزبۆڵڵای لوبنان و حووسیەکانی یەمەن جێبەجێ دەکات، ئەگەر بە جیددی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕوو نەبینەوە هەڕەشەکانی بەردەوام دەبن.
بۆڵتۆن لە درێژەدا وتی: مەبەست لە سیاسەتی “ئەوپەڕی فشار” تەنیا گوشاری زۆرتری ئابوورییە نییە، بەڵکوو خاڵی گرینگتر ئەوەیەکە پاڵپشتی لە ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی بکەین، لە ناوخۆی ئێران زۆر دژبەری کۆماری ئیسلامی دەبیندرێ و لەگەڵ ئەوەیکە ئەو بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو نابێتەوە، بەڵام ئێمە خۆپێشاندانی سەرتاسەری
خەڵکی ئێرانمان بە چاوی خۆمان بینی .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە