جۆن کۆربی : پەرەسەندنی شەڕ لە ئۆکراین لە قازانجی ئەمریکا نییە

پەیامی کورد    ...   جۆن کۆربی : پەرەسەندنی شەڕ لە ئۆکراین لە قازانجی ئەمریکا نییە

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند پەرەسەندنی شەڕ لە ئۆکراین لە قازانجی ئێمە نییە و ئەگەر بکەوینە ژێر هێرشە سائیبیرییەکانەوە واشینتۆن وولام دەداتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک جۆن کۆربی ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ووتی : " هێزەکانی ڕووسیا لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ بەرگری ئۆکراین لەگەڵ کێشەگەلێک بەرەوڕوون و بێهیوایی مۆسکۆ لە بەدەست هێنانی ئامانجەکان لە ئۆکراین بە هۆی شکستی سەربازی و مقاومەوە سەرکەتوو ئۆکراین ە .

ئەو لە چاوپیکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا بە ئاماژەدان بەوەی کە پەرەسەندنی شەڕ لە ئۆکراین و کەڵک وەرگرتن لە چەکی کوشتاری بە کۆمەڵ لە قازانجی ئەمریکا نییە ووتی : " لە ئەگەرێک کە بکەوینە ژێر هێرشگەلی سایبیری یەوە ئەمریکا وولامی خۆی دەداتەوە .

پێستر پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە " هێزەکانی ڕووسیا شاری چێرنیگیۆ لە باکووری ئۆکراین یان گۆشەگیر کردووە بەڵام واپێدەچێت ئەرتەشی ڕووسیا بە هۆی مقاومەی تووند و سەرسەختانەی ئۆکراین یەکانەوە بۆ گەیشتن بەو شوێنە هیچ پێشکەوتنێکیان نەبووە .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " و کۆشکی سپی یش شەوی ڕابردوو سەبارەت بە هێرشی سایبیری لە دژی ژێرخانەکانی ئەم ووڵاتە هۆشداری یان دابوو و جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی ووڵاتەکەی کرد بەرگری سایبیری خۆیان بەهێز بکەن و پارێزگاری لە داتاکانی واشینتۆن بکەن .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە