جۆن کێری جارێکی دیکە ڕاگواستنی زانیاری نهێنی سەربازی ئیسرائیل ی بە جەواد زەریف ڕەت کردەوە
پەیامی کورد ... جۆن کێری جارێکی دیکە ڕاگواستنی زانیاری نهێنی سەربازی ئیسرائیل ی بە جەواد زەریف ڕەت کردەوە .
بە پێی زانیارییەکان جۆن کێری باڵیۆزی دەوڵەتی بایدن لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری گۆڕانکارگەلی کەش و هەوا ، ڕۆژی ڕابردوو لە دانیشتنێکی گوێگرتنی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا لە ووڵامدانەوە بە پرسیارگەلی سکات پێری ، نوێنەری کۆماریخوازەکانی پەرلەمانی ئەمریکا ویلی زیلدین ئەندامی کۆماریخوازەکانی مەجلیسی نوێنەران دەربارەی ئەوەی کە ئایا بە پێی فایلی دەنگی دزە پێکراو لە لایەن موحەمد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، ئەو لە دیدار و چاوپێکەوتنی دا زانیاری نهێنی سەربازی و نیزامی ئیسرائیل و ئەوەی کە ٢٠٠ هێرش شاراوەی ئەوانی بۆ سەر سووریا ڕاگەێندراوە خستووەتە بەر دەستی زەریف ، ڕادەستی کردنی ئەم جۆرە لە زانیاریگەلی بە جەواد زەریف ڕەت کردەوە
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە