جۆ بایدن ئەگەری سەردانی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... جۆ بایدن ئەگەری سەردانی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی ڕادەگەێنێت
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کە پێشتر پەیمانی دابوو لەگەڵ عەرەبستان وەکوو ووڵاتێکی پشتگوێ خراو و گۆشەگیرکراو کردار بکات ، ئەگەری سەردانی خۆی بۆ ئەم ووڵاتە ڕوون کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی عەرەبی " سی ئێن ئێن " ی ئەمریکا " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە دوێنێ ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ووتارێکدا جەختی کردەوە کە هیچ جۆرە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی بۆ سەردانی ئەو بۆ عەرەبستانی سەحوودی بوونی نییە سەرەڕای ئەمە ئەنجامدانی سەفەرەێکی لەم شێوەیە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ " موحەمەد بن سەلمان " وەلی عەهدی ئەم ووڵاتە عەرەبییەی حاشیەی کەنداوی فارس بە گرینگیدان بە هەوڵەکانی خۆی بۆ باشترکردنی پەیوەندی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دوور نەزانی .
لە حاڵێکدا کە پێشتر هەندێک لە میدیاکانی هەواڵ ڕاپۆرتگەلێکیان دەربارەی بەرنامەی سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ سەردانی عەرەبستانی سەعوودی لە ماوەی ئەم مانگەدا بڵاوکردبووەوە کە نیشاندەری گۆڕانکاری لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەو و جەختکردنەوە لە سەر گرینگی پشتگوێ خستن و گۆشەگیرکردنی ڕیاز بە هۆی ڕۆڵی ئەو لە کوشتنی " خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعوودی یە ، بایدن لە ووتاری خۆیدا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەم سەفەرە ڕایگەیاند : پشتڕاست نیم ، تاکوو ئەم کاتە بەرنامەگەلێکی ڕاستەوخۆم نییە
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە