جۆ بایدن به‌سه‌ردانێك گه‌یشته برۆكسل و مه‌ترسییه‌ك ئاشكرا دەکات
پەیامی کورد ... جۆ بایدن به‌سه‌ردانێك گه‌یشته برۆكسل و مه‌ترسییه‌ك ئاشكرا دەکات
جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته برۆكسل پایته‌ختى به‌لژیكا، میدیاى ئه‌ورووپا باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌مریكاو ئه‌ورووپا ڕێبكه‌ون له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیاداو به‌رله‌جێهێشتنى ئه‌مریكاش بایدن ووتى:"به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌لایه‌ن پووتین ه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه".
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له ئه‌ورووپا ئاشكرایانكرد، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئێستا له بڕۆکسل ه، ئەمەش له‌كاتێكدایه ئەمریکاو یەکێتی ئەورووپا ناكۆكن له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر‌و تووندتر به‌سه‌ر ڕووسیادا به‌تایبه‌ت کەرتی ووزەی ڕووسیدا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نزیکەی لەسەدا ٤٠ی گازی ئەورووپا ڕووسیا دابینی دەکات، له‌ئه‌گه‌رى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته‌دا هەندێک له ووڵاتانى ئه‌ورووپا تووشى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى ده‌بنه‌وه.
هاوكات لەماوەی ڕابردوودا ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ئه‌وه‌ى باسكردبوو، ڕووسیا هەوڵی ئەوە دەدات ئەو "ووڵاتانەی هاوڕێی ڕووسیا "نین بەشێوەیەکی جیاواز پارەی ئەو گازە بدەن کە لە ڕووسیای دەکڕن، ئەمەش نرخی گازی لەئەورووپا زیادکردو نیگەرانی درووستکردووە لەسەر خراپتربوونی قەیرانی ووزەی ناوچەکە.
پووتین داوایکردبوو، ئەو ووڵاتانەی گازی ڕووسیا یان دەوێت دەبێت دراوی ڕوبڵی ڕووسی بکڕن‌و بەڕوبڵ پارەی گازەکە بدەن، ئەو لیستی ووڵاتانەی کە مۆسکۆ دەڵێت دەبێت بەڕوبڵ پارەی گازەکە بدەن، ئەو ووڵاتانە دەگرێتەوە کە سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، بە ئەمریکاو ووڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەورووپاو ژاپۆن‌و بەریتانیاو ووڵاتانی دیکەشەوە.
جەیک سۆلیڤان كه ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکایه باس له‌وه‌ده‌كات، "کەم کردنەوەی پشتبەستنی ئەورووپا بەگازی سرووشتی ڕووسی بابەتێکی سەرەکی بووە لەم ڕۆژانەی دواییدا، سەرۆک بایدنیش ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئۆرسێللا ڤۆن دێر لین هەندێک هەواڵ لەسەر ئەو بابەتە ڕادەگەینێت".
بڕیاروایه ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بایدن بەشداری لەکۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هاوپەیمانیەتی ناتۆدا بكات‌و دواتر لەگەڵ ووڵاتانی کۆمەڵەی حەوت دا کۆدەبێتەوەو دواتر لە ئەنجوومەنی ئەورووپادا ووتارێک پێشکەشدەکات‌و دواتریش بایدن ده‌چێته پۆڵەنداو لەگەڵ سەرۆکی ئەو ووڵاتە ئاندرێ دودادا کۆدەبێتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆژی پێنجشەممەش ڕابەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت ڕێکدەکەون لەسەر هەماهەنگیرکردن بۆ پتەوترکردنی سزاکانی سەر ڕووسیاو پلان بۆ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دادەنێن.
هاوکات ڕابەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگەرانن سەبارەت بەوەی پووتتن چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت‌و بەرلەوەی واشینتۆن یش جێبهێڵێت، بایدن له‌په‌یامێكدا بۆ میدیاكان ووتى:"بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕووسیاوە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە