جۆ بایدن جارێکی دیکە یاسایەکی گەمارۆدانی دژ بە ئێران ی نوێ کردەوە
پەیامی کورد ... جۆ بایدن جارێکی دیکە یاسایەکی گەمارۆدانی دژ بە ئێران ی نوێ کردەوە
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا چاوەڕوانی سیاسەتی ئەو لە سەر چەند بابەتی گرینگ بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ بەرجام و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوە تاک لایەنەکانی دژە ئێرانی یە ، یاسایەکی گەمارۆدانی دژ بە ئێران ی نوێ کردەوە .
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا لە زاری جۆ بایدن ڕایگەیاند ڕاپۆرتگەلی ئاماژە پێکراو و ڕادەست کراو لە لایەن ئیدارەی هەواڵگری و زانیاری ووزە بۆ کۆنگرە و بە گرینگیدان بە دۆخی ئابووری جیهانی ، ئاستی پاشماوەی بەجێ ماو و لە بەردەست بوونی زەخیرە ستراتیژییەکان ، بە پێی ماددەی بەندی ١٢٤٥ ی یاسای بەرگری نیشتیمانی ساڵی ٢٠١٢ و بەرامبەر بە بڕیارەکانی پێشوو ، بە ڕیک و پێکی پێداچوونەوەی بۆ کراوە .
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپی دا هاتووە بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بایدن بەم دەرئەنجامە گەیشتووە کە خستنە بازاڕی تەواوی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە وولاتانێک جگە لە ئێران بوونی هەیە تاکوو توانمەندی کەمکردنەوەی بەرچاوی ئاستی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی کڕدراو لە لەیان ئێران ەوە یا خود لە ڕێگای دامەزراوەگەلی دارایی بیانی یەوە دەستەبەر بکات .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە