جۆ بایدن زلێنسکی بۆ " ١٢ ی دێسەمبەر " بانگهێشتی کۆشکی سپی کرد
پەیامی کورد ... جۆ بایدن زلێنسکی بۆ " ١٢ ی دێسەمبەر " بانگهێشتی کۆشکی سپی کرد
بە پێی ڕاپۆستێک لە دەزگاگەلی میدیایی دەوڵەتی ئەمریکاوە ، جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە ، لە نێو ئەو نادڵنیاییەدا سەبارەت بە پەسەندکردنی بوودجەی نوێ بۆ پاڵپشتیکردنی کیێڤ ، ڤلۆدێمیر زلێنسکی بۆ بەرواری ١٢ی دێسەمبەر بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە .
میدیای زانیاری کۆشکی سپی رایگەیاندووە : " بایدن ، زلێنسکی بۆ دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی دێسەمبەر بانگهێشتی کۆشکی کردووە .
کۆشکی سپی ڕایگەیاند بایدن و زلێنسکی " نیازمەندیگەلی ئۆکراین و گرینگی بەردەوامیدانی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە کاتی هەستیاردا دەخەنە بەر باس و ووتووێژەوە .
هەروەها نووسینگەی زلێنسکی ئاماژە دەکات کە بابەت گەلی کلیدی بەر باسی واشینتۆن ، هاوکاریگەلکی بەرگری زیاتر لە نێوان ئۆکراین و ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بە تایبەتی پڕۆژەگەلی هاوبەش بۆ بەرهەم هێنانی چەک و سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی و هەروەها هەماهەنگی هەوڵەکان لە نێوان ووڵاتان لە ساڵی ٢٠٢٤ دا دەبێت .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە